[Virtual Presenter] متن فتح القریب کتاب غایة الأختصار نهاد عارف محمد عبدالله عبدالعزیز هەرتەلی.
[Virtual Presenter] ڕۆژی پرشنگدار لە تێگەیشتنی بڕیارەکانی شەریعەتی ئیسلام لەسەر ڕاڕەوی ئیمامی ( شافیعی ) . دانانی مامۆستا عبدالله عبدالعزیز هەرتەلی. نوسینەوەی نهاد عارف محمد..
[Virtual Presenter] بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ پێشەکی دانەری کتێبەکە فقه.
[Virtual Presenter] پێشەکی گەڕانەوە. پێشەکی گەڕانەوە.
[Audio] دانەری کتێبەکە أبي شجاع صحابة : کەسێکە کە بە موسوڵمانی پێغەمبەری (ﷺ) بینیبێت. یان پێغەمبەر (ﷺ) ئەوی بینیبێت، وە هەر بە موسوڵمانیش مردبێت. ناوی [ أحمد بن الحسین بن أحمد الأصفهاني] ـه، خەڵکی ئەصفەهانە: کەشارێکە لە ئێران، پێی ئەڵێن (قاضي): واتە قاضی بووە. ابی شجاع ئەفەرمێ : داوایان لێم کرد هەندێ لە دۆستانم خوای گەورە بیان پارێزێت کە نامیلکەیەکی کورتیان بۆ ڕێكبخەم لە تێگەیشتنی بڕیارەکانی شەریعەتی ئیسلام . بڕیارەکانی شەریعەتی ئیسلام وەرگیراون لەسەر چوار ڕاڕەو (مذهب) خوا لێیان ڕازیبێت. مذهب حنفي مالکي شافعي حنبلي.
[Audio] فقه بریتییە لە تێگەیشتن لە بڕیارەکانی شەریعەتی ئیسلام، کە لە قورئان و حەدیسی پێغەمبەر (ﷺ) وەرگیراون . بۆ ئەوەی جێبەجێ بکڕین لە لایەن فەرمان پێ کراوەکانەوە. بڕیارەکانی شەریعەت پەرتووکەکانی شەریعەت.
[Audio] بڕیارەکانی شەریعەتی ئیسلام بڕیارەکان علوم الحدیث قاعدة حدیث حسن حدیث ضعیف قورئان حەدیث إجماع.
[Audio] بڕیارەکانی قورئان و حدیث و إجماع بڕیارەکان مەکروهـ حەلال صەحیح باطل حەرام واجب سونەت حەوت بڕیارمان هەیە..
[Audio] فەرض واجب واتە : پێویست بریتییە لەوەی کە هەرکارێك بەکردنی پاداشت بدرێیت و بە نەکردنی سزا بدرێیت. وەك : نوێژ کردن فەرضی عەین فەرضی کیفایە.
[Audio] فەرضی عەین پێویستە هەموو کەسێك بۆ خۆی بیکات . پاداشت یان سزاکەی هەر بۆ خۆیەتی. وەك : نوێژ و ڕۆژوو..
[Audio] فەرضی کیفایە لەسەر یەکێك یان کۆمەڵێك واجبە کە بەتەواوی بیکا. پاداشتەکەی بۆ خۆیەتی و بە کردنی سزای نەکردنی لەسەر موسوڵمانانی تر لادەچێت. وەك : ناشتنی مردوو..
[Audio] سونەت سنة یان مندوب یان مستحب هەرسێکیانی پێ دەگوترێت. واتە : خێر هەر کارێك بەکردنی پاداشتی هەیە و بە نەکردنی سزای نیە. وەك : سیواك.
[Audio] حەرام حرام . واتە : قەدەغە کراو هەر کارێكە بەکردنی سزای هەیە و بە نەکردن یان وازلێهێنانی پاداشت دەدرێیتەوە. وەك : دزی و زینا..
[Audio] مەکروهـ مکروه واتە : ناپەسەند هەر کارێكە بەکردنی سزای نەدرێیت و بە نەکردن یان وازلێهێنانی لەبەر خودا پاداشتی دەدرێیتەوە. وەك : خواردن بە دەستی چەپ..
[Audio] حەلال حلال یان جائز یان مباح واتە : ڕێگە پێدراو هەر کارێكە کردن و نەکردنی یەکسان بێت. وەك : نووستن و خواردن. بەڵام : بەنیازی بەهێز بوون بۆ خواپەرستی بیکات خێری ئەگات وەك : نووستن بە نیازی شەونوێژ..
[Audio] صحیح واتە : دروست و تەواو هەر کارێكە کە بریارەکانی خودا و پێغەمبەر لێبێتە جێ لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە بۆی داندراون. وەك : وەک نوێژ بە دەست نوێژەوە..
[Audio] باطل باطل یان فاسد واتە : ناتەواو یان نادرووست هەر کارێك کە مەرجەکانی یان بڕیارەکانی شەرعی لێ نەهاتبێتە جێ. وەك : نوێژ کردن بەبێ دەستنوێژ..
[Audio] بڕیارەکانی دوای قورئان سێ بڕیارمان هەیە . ئیمامی شافیعی : دەفەرمێت : ئەگەر خەڵک واتە زنایانی ئایین بە حەدیثێکی ضعیف ڕازی بوون و قبووڵیان کرد ئەوا ئەبێتە بەڵگە و بۆ بڕیارەکانی شەریعەت بەکار دێت. چونکە ئەبێتە إجماع. ئیمامئی احمد: دەفەرمێت: بەو مەرجە حەدیثی ضعیف بەکاردێت ئەگەر دژایەتی نەبێت لەگەڵ قورئان و حەدیثێکی تری صحیح دا. ئیمامی نەواوی : ئەفەرمێت : زانایان فەرموویانە درووستە حەدیثی ضعیف بۆ کاری خێر و چاکە بەکاربێت واتە بەو مەرجەی کە زۆر ضعیف نەبێت. بڕیارەکان حدیث صحیح حدیث حسن حدیث ضعیف.
[Audio] علوم الحدیث قاعدەیەکمان هەیە : [ ئەگەر سەنەدی حەدیثێك ضەعیف بوو بەڵام مەتنی حەدیثەکە لەگەڵ حەدیثێکی تری صەحیح یەکی گرتەوە، ئەوا ئەم حەدیثە صەحیحە ئەبێتە شاهید بۆ حەدیثە ضەعیفەکە و پلەکەی بەرز ئەکاتەوە بۆ پلەی حەسن لیغەیریهی و بەکار دێت وەك حەدیثی حەسەن لیذاتیهی.] ئاگاداربە: ئەم جۆرە حەدیثانەی کە باسمان کرد لە کتێبی شەریعەتی ئیسلامدا زۆرن و بەکاردێن بەو مەرجانەی باسمان کرد، بەڵام تەنها موجتەهید دەتوانێت ئەوکارە بکات. تێبینی : إجماع واتە یەکدەنگی زانایانی ئایین، لەدوای قورئان و حەدیث بەڵگەی سێهەمە کە بەکاردێت، ئەگەر چینێکی موجتەهیدینی ئیسلام یەکدەنگ بوون لەسەر بڕیارێکی شەرعی واجبە ڕەفتاری پێ بکرێت. بەڵگەش : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا (٥٩ النساء).
[Audio] پەرتووکەکانی شەریعەتی ئیسلام کتاب الطهارة کتاب الصلاة کتاب الزکاة کتاب الصیام کتاب الحج کتاب البیوع کتاب الفرائض کتاب النکاح کتاب الجنایات کتاب الحدود کتاب الجهاد کتاب العتق کتاب الصید کتاب السبق کتاب الأیمان کتاب الأقضیة.
[Audio] کتاب الطهارة پەرتوکی پاکێتی ئەم پەرتووکە باسی پاک کردنەوە ئەکات [ لە ظاهیر و لە باطنی مرۆڤەکان] المیاهـ ئاوەکان پاککردنەوەی پێستی مردارەوە بوو قاپ و کەل و پەلی چێشت چوونە ژورەوەی ئاودەست هۆیەکانی بێ دەستنوێژی بەچی غسل واجب دەبێت تەیەم موم پیسی و لابردنی پیسی بێنوێژی ئافرەتان سیواک کردن دەستنوێژ گرتن تارات گرتن غسل کردن غسلی سوننەت مەسحی خەوف خوێنچرکەی ئافرەتان حەرامی حەیز و نفاس و جەنابەت.
[Audio] المیاه ئاوەکان ئەو جۆرە ئاوانەی کە دروستە شتیان پێ پاك بکرێتەوە حەوت جۆرن: المياه التي يجوز التطهير ماء البحر ماء السماء ماء النهر ماء البئر ماء العين ماء الثلج ماء البرد ئاوەکانیش دەکرێن بە چوار بەشەوە (أقسام) : طاهر طاهر مطهرة طاهر غیر مطهرة النجس گەڕانەوە.
[Audio] ماء السماء ئاوی ئاسمانەکان واتە باران خودای گەورە فەرموویەتی : وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا (الفرقان ٤٨) وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ (الانفال ١١) خودا لە ئاسمانەوە ئاوتان بۆ ئەبارێنێت بۆ ئەوەی پاکتان بکاتەوە بەو بارانە..
[Audio] ماء البحر ئاوی دەریاکان ئەبی هورەیرە لە پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە: قال رسول الله (ﷺ) : هوَ الطهورُ ماؤُهُ الحلُّ ميتتُهُ الراوي : أبو هريرة | المحدث : الجورقاني | المصدر : الأباطيل والمناكير | الصفحة أو الرقم : 1/522 | خلاصة حكم المحدث : حسن | التخريج : أخرجه أبو داود (83)، وابن ماجه (386)، وأحمد (8720) باختلاف يسير، والترمذي (69)، والنسائي (59) واللفظ لهما پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی دەریا ئاوەکەی پاککەرەوەیە و مردووەکەشی حەڵاڵە. (ﷺ).
[Audio] ماء العین ئاوی سەرچاوەکان ئاوی ڕووبارەکان و ئاوی بیر و ئاوی سەرچاوەکان هەرسێکیان وەك یەکن کە لە زەوی دێنە دەرەوە: قال النبي(ﷺ) : في بئرِ بُضاعةَ : الماءُ لا يُنجِّسُه شيءٌ االراوي : سهل بن سعد الساعدي | المحدث : ابن القطان | المصدر : الوهم والإيهام | الصفحة أو الرقم : 5/224 | خلاصة حكم المحدث : إسناده صحيح | التخريج : أخرجه ابن عبد البر في ((التمهيد)) (1/592)، واللفظ له. پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی ئاوی ئەو بیرە پاککە و هیچ شتێك پیسی ناکات..
[Audio] ماء الثلج و البرد ئاوی بەفر و تەرزە قال النبي(ﷺ) : اللَّهمَّ اغسِلْني مِن خَطايايَ بالماءِ والثَّلجِ والبَرَدِ الراوي : أبو هريرة | المحدث : ابن حبان | المصدر : صحيح ابن حبان | الصفحة أو الرقم : 1778 | خلاصة حكم المحدث : أخرجه في صحيحه | التخريج : أخرجه البخاري (744)، ومسلم (598) باختلاف يسير پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی خودایە تاوانەکانم بشۆرەوە بە ئاو و بەفر و تەرزە..
[Audio] ماء الطاهر ئاوی پاك ئاوێکی پاکە و شت پاك ئەکاتەوە وە بەکارهێنانی ناپەسەند نییە پێی دەگوترێ [ الماء مطلق]: واتە ئاوی ڕووت : جگە لە ناوی ئاو هیچ ناوێکی تری پێ نەگوترێ أنَّ أعْرَابِيًّا بَالَ في المَسْجِدِ، فَثَارَ إلَيْهِ النَّاسُ ليَقَعُوا به فَقالَ لهمْ رَسولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: دَعُوهُ، وأَهْرِيقُوا علَى بَوْلِهِ ذَنُوبًا مِن مَاءٍ پیاوێکی ئەعرابی لە مزگەوتدا میزی کرد پاشان خەڵکی لێیان قیراند ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : وازی لێبهێنن و دۆڵچەیەك ئاو بڕژێنن بەسەر شوێنەکەیدا..
[Audio] ماء الطاهر و المطهرة ئاوی پاک و پاککەرەوە ئاوێکە پاکە و پاک کەرەوەشە بەڵام بەکارهێنانی ناپەسەندە ( مکره استعماله )، چونکە مەترسی بەڵەک بوونی پێستی لێ ئەکرێت؛ وەك : ئاوێك لە بەر گەرمای ڕۆژ لە وڵاتێکی گەرم دانرابێت لە قاپێکی ئاسنیندا گەرم بووبێت. الماء المشمس.
[Audio] ماء الطاهر غیر مطهرة ئاوی پاک و پاککەرەوە نیە ئاوێکە پاکە بەڵام پاککەرەوە نییە واتە هیچ شتێکی پێ پاك نابێتەوە وە دەستنوێژی پێ ناشۆردرێ پێی دەوترێ ( ماء المستعمل ) : ئەو ئاوەیە کە جارێك بەکارهاتبێت بۆ دەستنوێژ، یان بۆ شۆردنی شتێکی تر. قال النبي(ﷺ) : لا يَغتسِلْ أحدُكم في الماءِ الدَّائِمِ، وهو جُنُبٌ عن أبي هُريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه قال: قال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی کاتێك لەشتان بە جەنابەت بێت، لە ناو ئاوێکی کەمی وەستاودا خۆتان مەشۆن، چونکە بەو بەکارهێنانە بۆ جارێکی تر هێزی پاک کردنەوەی نامێنێت. دواتر.
[Audio] ئاوێک کە گۆڕدراو بێت واتە شتێکی پاکی تێکرابێت لەو شتانەی کە پاکن وەک شەکر و ماست و ...هتد، رەنگی و تامی بگۆڕێ بەو تێکەڵ بوونە ناوی ئاوی لەسەر لا ئەچێت و شت پاك ناکاتەوە. گۆڕانی ئاو بەهۆی وەستانی یان بەهۆی شوێنی تێپەڕبوونی یان بەهۆی شێڵوبونی ئەوا هیچیان زیانیان نییە..
[Audio] ماء النجس ئاوی پیس ئاوێك کە شتی پیسی تێ کەوتبێت وە ئاوەکەش لە ئاستی قوللەتێن کەمتربێت جا بگۆڕێت یان نەگۆڕێت هەر پیش ئەبێت. (وهو الذی حلت فیه النجاسة وهو دون القلتین) عَن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ (ﷺ)عَنِ الْمَاءِ وَمَا يَنُوبُهُ مِنَ الدَّوَابِّ وَالسِّبَاعِ، فَقَالَ ﷺ: إِذَا كَانَ الْمَاءُ قُلَّتَيْنِ لَمْ يَحْمِلِ الْخَبَثَ التخريج : أخرجه أبو داود ( 63 ) واللفظ له، والترمذي ( 67 )، والنسائي ( 52 )، وابن ماجه ( 517 )، وأحمد ( 4961 ) هەر ئاوێك گەیشتە ئاستی قوللەتەین پیس نابێت بە شتی پیس، ئەگەر لە قوللەتەین کەمتر بوو پیس دەبێت. ئاوی قوللەتەین.
[Audio] ماء القلتین ئاوی قوللەتەین ئاوێکە بەنزیکەیی دەکاتە ٥٠٠ ڕیتڵ بە ریتڵی بەغدادی. یان ١٢ تەنکە، بە تەنەکەی نەوت، واتە ١٩٢ لیتر دەکات. قال رسول الله (ﷺ) : إذا بلغَ الماءُ قلَّتينِ من قلالِ هجرَ لم ينجِّسُهُ شيءٌ ( حديث عبدالله بن عمر) ئەگەر ئاوی قوللەتەین پیس بوو وە بۆخۆی گۆڕانەکەی نەما یان بەزیادکردنی ئەوا پاك ئەبێتەوە. ئیمامی شافیعی : ئاوی ڕۆیشتوو پیس نابێت بەبێ گۆڕان. ئیمامی أحمد : هیچ ئاوێك پیس نابێت تا ئەگۆڕێ. ئەگەر ئاو تام یان بۆن یان ڕەنگی گۆڕدرا ئەمەشیان هەر پیس ئەبێت بە بەڵگەی ( إجماع ) گیان لەبەر.
[Audio] دەمی گیانلەبەر لەسەر ئاو بە دەم تێنانی هیچ گیان لەبەرێك ئاو پیس نابێت و لە کار ناکەوێت. جگە لە سەگ و بەراز. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ سُئِلَ : أَنَتَوَضَّأُ بِمَا أَفْضَلَتِ الْحُمُرُ ؟ قَالَ : " نَعَمْ ، وَبِمَا أَفْضَلَتِ السِّبَاعُ كُلُّهَا پرسیار لە پێغەمبەر (ﷺ) کرا : ئایە بەو ئاوە دەستنوێژ بشۆین کە لە پاش خواردنەوەی کەر ماوەتەوە؟ فەرمووی: بەڵێ : بە بەرماوەی گشت دڕندەیەك دەستنوێژ بشۆن..
[Audio] پاککردنەوەی پێستی مردارەوە بوو مردار : بە ئاژەڵێك یان باڵدارێك دەگوترێ کە بەبێ سەربڕینی شەرعی گیانی دەچووبێت. وەك : کەر و هێستر چونکە شەرع کوشتنەوەی بۆ دانەناوە. ئەگەر هەر ئاژەڵێك بە سەربڕینیش گیانی دەربچێ هەر مردارە. وەك : مەڕ و بزن و مریشك کە خۆی مردبێت یان بەبێ شەرعی سەری بڕدرابێ. دواتر.
[Audio] پاککردنەوەی پێستەی مردارەوە بوو وجلود الْميتَة تطهر بالدباغ إِلَّا جلد الْكَلْب وَالْخِنْزِير وَمَا تولد مِنْهُمَا أَو من أَحدهمَا ، وَعظم الْميتَة وشعرها نجس إِلَّا الْآدَمِيّ. پێستەی ئاژەڵی مردارەوە بوو پاک ئەبێتەوە بە دەباغە کردن واتە بە خۆش کردن. خۆشکردنی پێستە : واتە لابردنی چەوری و گۆشتی زیادەی پێستەکە بە شتێکی تفت و تاڵ. وەك : توێکڵی هەنار یان گلوان یان مازوو . بەجۆرێك ئەگەر کرایە ناو ئاوەوە بۆگەن نەبێتەوە. پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ) دەفەرمێت : أيُّما إهابٍ دُبِغَ فقد طَهُرَ (هەر پێستەیەك دەباغە کرابێت پاك بۆتەوە) الراوي : | المحدث : ابن حزم | المصدر : الإعراب عن الحيرة والالتباس | الصفحة أو الرقم : 2/517 | خلاصة حكم المحدث : ثابت لراوي : عبدالله بن عباس | المحدث : الألباني | المصدر : صحيح النسائي دواتر.
[Audio] تەنها پێستەی سەگ و بەراز نەبێت، چونکە ئەو دووانە هەر بەزیندوویش پیس و گڵاون، پێستەکەیان پاک نابێتەوە بەهیچ جۆرێک. هەروەها : ئەوەی لە نێوان سەگ و بەراز لەدایک بووە : وەک : باوکی لە سەگ بێ و دایکی لە بەراز بێت. یان : لە یەکێک لە سەگ و بەراز لە دایک بووبێ : وەك : باوکی ئاژەڵێکی پاک بێت و دایکی سەگ بێت. ئەوانە هیچیان پاک نابنەوە..
[Audio] هەروەها ئێسقانی ئاژەڵی مردارەوەبوو هەم مووەکانی هەم خورییەکەی هەم پەڕەکانی، هەموویان پیسن بەهیچ جۆرێك پاک نابنەوە . خودای گەورە دەفەرموێت : [ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ ] البقرة : ١٧٣ (حەرام کراوە لەسەر ئێوە هەرچێ مردار بوبێتەوە) دیارە حەرام کردنەکەی لەبەر پیسییە. تەنها ئادەمیزاد نەبێ : نە پێستی نە ئێسقانی نە مووەکانی پیس نیە، نە بەزیندووی وە نە بەمردووی. [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ] النساء : ٧٠ (بەڕاستی ئێمە ڕێزمان لە آدم ناوە) واتە ئەگەر ئادەمیزاد بە مردن پیس ببێت، هیچ ڕێزێکی نامێنێت..
[Audio] ئاژەڵێک کە گۆشتەکەی بخورێت : خووری و پێست و توک و پەڕەکەی پاکە، جا بەمردووی بێت یان بە کوژراوەیی. ئاژەڵێک کە گۆشتەکەی ناخورێت : مووەکەی پیسە کە لێی جیا بۆیەوە. وەک لاشە مرداربووەکەی. گەڕانەوە.
[Audio] باسی قاپ و کەل و پەلی چێشت لا يجوزُ استعمالُ أواني الذَّهب والفِضَّة نە بۆ پیاوان نە بۆ ئافرەتان بەکار هێنانی قاپی زێڕ و زیوو درووست نیە. پیغەمبەر (ﷺ) : دەفەرموێت: لا تشْرَبُوا في آنيةِ الذهبِ والفضةِ ، ولا تأكلُوا في صحافِها ( لە ناو جامی زێڕ و زیوودا ئاوو مەخۆنەوە و لە ناو قاپەکانیشیاندا چێشت مەخۆن ) الراوي : حذيفة بن اليمان | المحدث : الألباني | المصدر : صحيح الجامع | الصفحة أو الرقم : 7335 | خلاصة حكم المحدث : صحيح | التخريج : أخرجه البخاري (5426)، ومسلم (2067)، وأبو داود (3723) باختلاف يسير. هەروەك چۆن خواردن و خواردنەوەیان قەدەغەیە، هەموو بەکارهێنانیشیان قەدەغەیە. هەروەها جیاوازی نییە لە نێوان کەوچك و مەنجەڵ و تەشت یان هەرشتێكی تر کە بۆ خواردن و خواردنەوە بەکار بهێندرێت. هەڵگرتنی قاپ و کەلو پەلی خواردن و خواردنەوە لە ناو جامخانە یان لە تاق و دیوار، یان بیشاریتەوە حەرامە. ﷺ دواتر.
[Audio] بەکار هێنانی قاپ وکەل پەلی خواردن و خواردنەوە کە لە فەخوری یان شووشە یان ستیل یان سفر و فافۆن ... هتد، حەڵاڵە هەرچەند گرانبەهاشبن. پێغەمبەر (ﷺ) : فەرمانی پێکردووین قاپ و کەل و پەلی خواردن و خواردنەوە سەری لەسەر دابنێرێ، دەرگا کلیل بدرێ و چرا بکوژێنرێتەوە و وەهەرچیەکمان لەوانە کرد بلێین : بِسْمِ ٱللَّه گەڕانەوە.